چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات ماوەی یاسادانانی خۆی درێژ بکاتەوە و پشووەکانی کەم بکاتەوە

سیاسی
  • 4-11-2024, 22:50
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد ماوەی یاسادانانی خۆی درێژ بکاتەوە و پشووەکانی کەم بکاتەوە بە شێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ تەواوکردنی یاسا گرنگەکان و هاوسەنگ بوون لەگەڵ پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌.
     فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان له‌سه‌ر گۆڕەپانی وڵات و ناوچەكه‌.
    ئاماژەی بەوەشکرد چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی خۆی بۆ بەیاننامەی نووسینگه‌ی مه‌رجعی باڵای ئایینی دووپاتکردەوە و بە نەخشەڕێگایەکی بۆ گەشەپێدان و سەقامگیری لە عێراق زانی.
    هه‌روه‌ها چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد ماوەی یاسادانانی خۆی درێژ بکاتەوە و پشووەکانی کەم بکاتەوە بەشێوەیەک کە لەگەڵ تەواوکردنی یاسا گرنگەکان و هاوسەنگ بوون لەگەڵ پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌دا بگونجێت.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووه‌ چوارچێوەی هەماهەنگی باس لە بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی و پێویستی درێژەدان بە پشتیوانی لە گەلانی لوبنان و فەلەستین لە بەرامبەر بەربەرییەتی دەستدرێژیی زایۆنیستدا کرد.