وەزیری ناوخۆ لە ئێران ئاسۆکانی هاوکاریی زانستی و ئەکادیمی پۆلیسی تاوتوێ دەکات

ناوخۆ
  • 4-11-2024, 22:00
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، کردنەوەی ئاسۆی هاوکاریی زانستی و ئەکادیمیی پۆلیسی نێوان هه‌ردوو وڵاتی تاوتوێ کرد.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگه‌یاندووه‌" لەچوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌دا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، و شاندی یاوەری، سەردانی زانکۆی ئەمینی گشتی بۆ زانستەکانی پۆلیسی كرد، و ئامادەی مەراسیمی دەستپێکردنی ساڵی خوێندن بوو لەم زانکۆیە، کە بریتییە لە گه‌ڕی یەکەمی خوێندکارانی عێراقی، کە ژمارەیان (٦٨) ئەفسەر لە پێکهاتە و پۆلە جیاوازەکانی هێزه‌ ناوخۆییه‌كانن لە وەزارەتی ناوخۆ.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه‌کۆی ئەو کورسییانەی کە بۆ خوێندکارە عێراقییەکان تەرخانکراون (124) کورسییە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستە ئەمنییەکان، کە بریتین لە تەکنەلۆژیای ئاسایشی سنوورەکان،  وئاسایشی فەزای ئەلیکترۆنی وسەرکردایەتیی بەشی پۆلیس و قەڵاکانی پاسەوانی سنوور و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هاتوچۆ.
     ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیکردەوە كه‌لەم سەردانەدا، شەمەری باسی لە کردنەوەی ئاسۆی هاوکاریی زانستی  و ئەکادیمی پۆلیسی لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ لەم زانکۆیەدا کرد، کە بە یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکان دادەنرێت لە هەموو بوارەکانی ئەمنیدا.