مەشهەدانی و عامری باس لە ئەرکەکانی داهاتووی دەسەڵاتی یاسادانان دەکەن

سیاسی
  • 4-11-2024, 21:55
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، ئەرکەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی تاوتوێ کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە" هادی عامری، بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر لە نووسینگەی خۆی لە بەغدای پایتەخت، پێشوازی له‌ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحمود  مەشهەدانی كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، عامری پیرۆزبایی لە مەشهەدانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها هەردوولا باسیان لە ئەرکە چاوەڕوانکراوەکانی دەسەڵاتی یاسادانان و ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە قۆناغی داهاتوودا كرد.
    عامری هیوای خواست کەپەرلەمان ڕۆڵی کارای خۆی بگرێتەبەر بۆ دەرکردنی یاسا گرنگه‌كان وچالاککردنی ئەرکەکانی چاودێریکردنی، و بەرزکردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکار بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندیه‌ نیشتمانیه‌كان، ئاماژەی بەوەشکرد کەهەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ زیاتر پته‌وكردنی سەقامگیری سیاسی لە وڵاتەکەدا.