بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، شێخ هومام حەمودی، شایستە و تەحەددیاتی ئەم قۆناغەیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ،ڕایگەیاندووە" شێخ حەمودی پێشوازی لەمەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، و دەستخۆشی لێکرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانە و بردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە، و لەگەڵیدا باسی شایستەییەکانی قۆناغەکە و تەحەددیاتەکانی و خواستە نیشتمانییەکانی کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە شێخ حەمودی جەختی لەوە کردووەتەوە کەتەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان پڕۆسەی سیاسی زیاتر سەقامگیر دهكات، وڕەنگدانەوەی ئەرێنیش دهبێت لەسەر ڕێبازە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت و ئەدای دامودەزگاکانی.
ئاماژەی بەوەشکرد كهبەهێزی ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان سەرچاوەی هێزه بۆ حکومەت، هیوادارین دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکار بە گیانی هاوبەشی و هاوکاری و یەکگرتوویی کاربکەن بۆ تەواوکردنی بەرنامەی حکومەت و پەسەندکردنی یاسا هەڵپەسێردراو و وەستاوهكان.
ههروهها وتی" پێویستە متمانە و كاردانهوهی هاوڵاتی بەدەستبهێنرێت، بە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی لە مەیدانەکەدا لهپاراستنی مافەکانی، وبەدواداچوونكردنی بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی و بەرجەستەکردنی هەڵوێست و ئیرادەكانی سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکانی ناوخۆ یان دەرەكیهكان.