بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەڕانەوەی دوو هەزار و ٦٢٩ بنەماڵەی عێراقی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە مەترسی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش هێشتا ماوە و پێویستی بههاوکاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ نەهێشتنی.
ئەعرەجی لە وتارەکەیدا لە میانی کۆنگرهی بەهێزکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دروستکردنی میکانیزمی نەرم و نیان بۆ پاراستنی سنوورەکان، کە لە کوەیت بەڕێوەچوو و لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهرگیراوه، وتی: بەشداریکردنی عێراق لەم کۆنگرهیەدا دهڕبڕینه لهئیرادەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی برا و دۆست و ئاشتیخواز، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی وتوندوتیژ، بۆ پاراستنی وڵاتەکانمان، وپاراستنی نەوەکانمان، و بنیاتنانی ئاشتییەکی بەردەوام، ئاماژەی بەوەشکرد کەساختەکردنی بە ئەنقەست لە بنەماکان وئایدیاڵەکانی ئایینە ئاسمانییهكان ههیه، و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر گونجاو بێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم مەترسییە لە ڕێگەی کاری بنیاتنەر و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاریهكانهوه.
ههروهها ڕاگهیاند" عێراق هەنگاوی گرنگی ناوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی وتوندوتیژی و وپرۆژهی دیاركردن ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی وتوندوتیژی تهبهنی كردووه، وعێراق ئارەزووی بهرپاكردنی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەسەر ئاستی جیهانی دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد كهعێراق کۆمەڵێک بەرنامەی نیشتمانیی گرتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی وتوندوتیژی کە دەبێتە هۆی تیرۆر، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی گوتاری توندڕەوی لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی عێراق، ڕوونیشیکردەوە کە ئەمڕۆ ژینگەی عێراق سەرنجڕاکێشتر بووە بۆ وەبەرهێنان ئهمهش هۆکارێکی هاندەرانە بۆ دامەزراندنی و دەستەبەرکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەموو بوارەکاندا."