بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕێنمایی کرد کە کۆمەڵێک هەنگاو بنرێت بۆ بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی سیستەم و خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە لەبواری ئهنجامدانی چاکسازی دارایی و ئابووری، کە یەکێکه لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی حکومەت ، سەرۆک وهزیران ئاڕاستەی کردووە ژمارەیەک لەهەنگاوەکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانی سیستەم و خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بنرێت."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەنگاوەکان بریتین لە:
یەکەم: کارکردن بۆ خۆجێیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت بههاوشێوەی کەرتی حکومی، و ڕاسپاردنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بانکی ناوەندی عێراق، بۆ بەشداریپێكردنی ژمارەیەک لهدامەزراوەی کەرتی تایبەت، بۆ ئامادەکردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە.
دووەم: وەزارەتەکان و سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەستبەرداری پارەدانی نەختینە و بەکارهێنانی پارەی ئەلیکترۆنی لە کۆکردنەوە و مامەڵە پەیوەندیدارەکانی تردا دهبن، لەڕێگەی پلانێکی یەکگرتوو کە لەلایەن هەر وەزارەتێک یان دامەزراوەیەکی حکومییەوە پێش 31ی کانوونی دووەمی 2024 دهخرێتەڕوو، بەمەرجێک جێبەجێکردنی ڕاستەقینەی ئەم کارە لهڕێكهوتی 1ی تەمموزی 2025 درەنگتر نەبێت.”