به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆ لە تاران باسی سه‌ردانی چلەی ماته‌مینی و دەستەبەرکردنی سنوورە هاوبەشەکانی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری به‌یاوەری شاندێك لەسه‌ر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی پەیوەندیدار گەیشتووه تارانی پایتەختی ئێران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه‌شاندی یاوه‌ری وەزیری ناوخۆ لە ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و وتەبێژی فەرمی وه‌زاره‌ت پێکهاتبووه ولەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، ئەسکەندەر موئمینی کۆبووەتەوە و لەكۆبوونه‌وه‌کەدا، شەمەری بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وه‌كو وەزیری ناوخۆ، پیرۆزبایی لە موئمینی کردووە، و پێكه‌وه چه‌ند پرسێكی هاوبه‌ش تاوتووێیكردووه له‌وانه ڕێوڕه‌سمی سه‌ردانی چله‌ی ماته‌مینی و دەستەبەرکردنی سنوورە هاوبەشەکان و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات، هه‌روه‌ها چه‌ند مژارێكی دیكه‌ی جۆراوجۆر گفتوگۆ له‌سه‌ر كراوه وه‌كو ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و ئه‌و خوێندکارانه‌ی ڕەوانەی ئێران ده‌كرێن بۆ مه‌به‌ستی خوێندن وه‌رگرتنی شاره‌زایه‌كان له‌گه‌ڵ بابەتەکانی پەیوەست بە هاتوچۆ و کاری پاسپۆرت.
له‌لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی ئێران سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراقی کرد و ستایشی هەوڵە گەورەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانکاری بە هەموو شێوەکانییەوە، و کارکردن بۆ زیاتر به‌هێزكردنی ئاسایش.
هه‌روه‌ها ستایشی ئەو سەرکەوتنانەی کرد کە شه‌مه‌ری بەدەستی هێناوە و ئەو پێشکەوتنانەی لە کارەکانیدا لە ئاستە جیاجیاکاندا ده‌سته‌به‌ریكردووه، وپێشوازی زۆریش له پرسی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرد.