به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود ئەلمەشهەدانی و سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محمد عەبود ئەلعومه‌یری، تاوتوێی بنەماکانی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان بەگوێرەی دەستووری عێراقیان کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەڕاگه‌یاندنی دادگای باڵای فیدراڵی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محمد عەبود ئەلعومه‌یری، پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی، لە بارەگای دادگای باڵای فیدراڵی كرد.
ئاماژەی بەوەشکرد كه‌سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بەخێرهاتنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود ئەلمەشهەدانی کرد و پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
هه‌روه‌ها وتی" لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی دەستور و پابەندبوون بە سنووری دەسەڵاتە دەستوورییەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی کرد، بەو پێیەی دەستوور لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دامەزراوە، وئه‌م بنەمایه‌ش پێویسته له‌سه‌ر شه‌نگستی یەکگرتن و هاوکاری بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێتە هۆی بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراسی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای پرەنسیپی ئالوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و به‌شداریكردنی هه‌مووان له‌ژیانی سیاسی‌دا كه‌ده‌بێته هۆكاری پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و به‌ده‌ستهاتنی مه‌به‌سته باشه‌كان كه‌بریتین له‌دروستكردنی دەوڵەتێكی مەدەنی هاوچه‌رخ لەسەر شه‌نگستی هاووڵاتیبوون.