به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران یاداشتنامەیه‌كی لێکتێگەیشتنی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق، جانێت ئەلبێردا، وه‌رگرت بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای وەزیرانی نێوان عێراق و هۆڵەندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لهجانێت ئەلبێردا باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌عێراق کرد و بە بۆنەی دەستبەکاربوونی ئەرکەکانی لە عێراق پیرۆزبایی لێکرد، جەختیش كرده‌وه لەگرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، و کارکردن بۆ گەشەپێدان، بە شێوەیەک کە سوودی هاوبەش بۆ بەرژەوەندی هاوبەش هه‌بێت.
هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیران یاداشتنامەیه‌كی لێکتێگەیشتنی لە ئەلبێردا وه‌رگرت سه‌باره‌ت به دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای وەزیرانی نێوان حکومەتەکانی عێراق و هۆڵەندا، بە مەبەستی کارکردن لەسەر هاوکاریی وەزاری لە هەموو بوارەکاندا، جگە لە تاوتوێکردنی پرسی کشانەوەی هاوپەیمانه‌كان له‌عێراق و ده‌ستپێكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە دۆخ و پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی لوبنان و غەززە کرد، هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی هەوڵدان بۆ وەستاندنی شەڕ وگەیاندنی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە لە ئەنجامی شەڕه‌دا كرده‌وه.