نهجهفی پیرۆز- INA
ئەمڕۆ دووشەممە، مهرجعی باڵای ئایینی، سەید عەلی حوسێنی سیستانی، جەختی لەسەر ڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی و سەپاندنی سەروەری یاسا و سنووردارکردنی چەک بۆ دهستی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە، هاوکات داخباری خۆی دهڕبڕی لەبێتوانایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی لە سەپاندنی چارەسەری کاریگەر بۆ وەستاندنی شەڕی لوبنان و غەززە.
نوسینگەی سهید سیستانی، لە ڕاگهیهندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سهید سیستانی (خوا بپارێزێت) پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی (یۆنامی) لهعێراق، محەمەد حەسان و شاندی یاوەری”.
ئاماژەی بەوەشکرد كه سهیهد سیستانی ڕوونکردنەوەیەکی کورتی سەبارەت بە ئەرکەکانی نوێنەرایەتی نێودەوڵەتی و ئەو ڕۆڵ و هەوڵهكانی كهلە قۆناغی داهاتوودا بگێرێت پێش كێشی كرد و پێشوازی لە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و هیوای سەرکەوتن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا بۆ خواست، ههروهها ئاماژه بهو تەحەدا گەورانهی دا کە عێراق لە ئێستادا ڕووبەڕووی دەبێتەوە و ئەوەی گەلی عێراق لە زیاتر لە ئاستێکدا بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
ههروهها مهرجعی باڵای ئایینی وتی" عێراقییەکان، بەتایبەتی نوخبە هۆشیارەکان، پێویستە وانە لەو ئەزموونانە وەربگرن کە پێیدا تێپەڕیون و هەموو هەوڵێکیان بدەن بۆ زاڵبوون بەسەر شکستەکانیان و كاری رژد بكهن بۆ گەیشتن بە ئایندەیەکی باشتر بۆ وڵاتەکەیان کە تێیدا هەمووان چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی وەربگرن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمە بەبێ ئامادەکردنی پلانێكی زانستی و کردەیی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات بهدی ناهێت كهلەسەر بنەمای پرەنسیپی لێهاتوویی بێت لە وەرگرتنی پۆستی بەرپرسیارێتی و ڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی لە لایەنە جیاوازەکانیدا وبوونی سەروەری یاسا وسنووردارکردنی چەک بۆ ناو دهستی دەوڵەت، و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەموو ئاستەکاندا، دەشڵێت: بەڵام پێدەچێت عێراقییەکان ڕێگایەکی دوور و درێژیان لهپێش مابێت تا بهمانه بگهن،خوا یارمەتیان بدات.
سەبارەت بە دۆخی گهرمی ناوچەکەمان، سهید سیستانی داخباری قووڵی خۆی دەربڕی لەسەر کارەساتی بەردەوامی لوبنان و غەززە، ههروهها ئهسهفی قووڵی خۆی نیشادا لە بێتوانایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی لە سەپاندنی چارەسەری کاریگەر بۆ وەستاندنی شهڕ یان، بەلایەنی کەمەوە، خەڵکی مەدەنی لە کارەساتەکانی ئەو دەستدرێژییە توندەی کە لەلایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە ئەنجام دەدرێت، بپاڕێزێت.