عومەر بەرزنجی چاوی بە ئەیاد عەلاوی دەکەوێت

ناوخۆ
  • 4-11-2024, 14:04
  • +A -A

    بەغدا-INA
    لە چوارچێوەی سەردانی  بۆ لای بەرپرس و سیاسەتمەدارانی عێراق، پێش دەستبەکاربوونی وەك باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی"شێخ عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و کاروباری یاسایی، سەردانی بارەگای هاوپەیمانی نیشتمانی کرد لە بەغدا،و لەوێ چاوی کەوت بە "ئەیاد عەللاوی " سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی  بالێۆز بەرزنجی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە لەدیدارێکدا  کۆمەڵێک تەوەری بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوردن تاوتوێ کران، بەو پێیەی نەریتە باڵیۆزە کاندیدکراوەکان بۆ کارکردن لە دەرەوەی وڵات،پێش دەستبەکاربوونیان دیدار لەگەڵ وەزیر و بەرپرس و سیاسەتمەداران ئەنجام بدەن بۆ تاوتوێکردنی ئەو مەلەفە دووقۆڵییانەی کە عێراق و ئەو وڵاتانە کۆدەکاتەوە.