نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: سه‌ید سیستانی داوای لێکردین ئەولەویەتەکان لە بەرژەوەندی عێراق جێبەجێ بکەین

ناوخۆ
  • 4-11-2024, 12:26
  • +A -A

    نه‌جه‌فی پیرۆز-INA- حەیدەر فەرمان

    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ دەسەڵاتی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی پشتڕاستکردەوە بۆ ئەوەی بە هاوبەشی کاربکەن بۆ بەهێزکردنی پێگە و ئاسایشی عێراق، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە سه‌ید سیستانی داوای كرد ئەولەویەتەکان لە بەرژەوەندی عێراق جێبه‌جێ بكرێن.
    حەسانی، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە دوای دیدارەکەی لەگەڵ دەسەڵاتی باڵای ئایینی، سه‌ید عەلی سیستانی ئەنجامدا و پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تێدا ئامادەی بوو، وتی: جێگای شانازیه‌ وەکو نێردەی تایبەتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، به‌دیداری سه‌ید سیستانی شادبووم، و گوێم لە حیکمەت و ڕاوبۆچوونه‌كانی گرت سه‌باره‌ت به‌ ناوچەکە و عێراق.
    هه‌روه‌ها حه‌سانی ئاماژه‌ به‌پێگه‌ی سه‌ید سیستانی لە ناو جیهانی ئیسلامی و جیهان به‌گشتی کرد، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم دیدارە و ئامۆژگارییەکانی، کە ئامانجی پاراستنی مرۆڤایەتییە، هاوکات سڵاوی ئەمینداری گشتیی بەسه‌ید سیستانی گه‌یاندووه‌."
    حەسانی ئاماژەی بەرێککەوتن لەگەڵ سه‌ید سیستانی كرد سەبارەت بە کاری هاوبەش بۆ بەهێزکردنی پێگەی عێراق  و جەختی لەسەر قبووڵنەکردنی هه‌ر كارێك بۆ سەر پێگەی دەسەڵاتی ئایینی کرده‌وه‌.
    نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وتی"  ئەو ئامۆژگارییانەی كه‌سه‌ید سیستانی پێشکەشی کردووە لەلایەن نێردە تایبەتەوە ڕێزی لێدەگیرێت، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ سەرەڕای کۆتایی هاتنی كار و سەردەمی یونامی، به‌ڵام نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی عێراق دەکات و هەوڵەکانی بەردەوامه‌ بۆ پێشكه‌وتنی. 
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌سه‌ید سیستانی داوای کرد کە ئەولەویەتەکان بە شێوەیەک جێبەجێ بکرێن کە بۆ عێراق باش بێت وله‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق دابێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی پتەوتر بکات، وئاماژەی بەوەشکرد كه‌نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئەولەویەتەکانی عێراق و دەستوەردان نەکردن ته‌نها بۆ ڕاوێژكردن نه‌بێت.
    جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی زیانگەیاندن بە دەسەڵاتی ئایینی کردەوە.
    سەبارەت بە غەززە و لوبنان، حەسانی وتی" ئەمینداری گشتی لەم بارەیەوە ڕاگه‌یندراوی زۆری دەاوه‌.