سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت له‌گرنگی یه‌كسختنی هه‌وڵه‌كان وهه‌ماهه‌نگی كاركردن له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مینداران و سه‌رۆكی تۆڕی ڕاگه‌یاندن ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 4-11-2024, 12:14
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی ئەمینداران، سائیر حوتیت ئەلغانمی، جه‌ختی لە یەکخستنی هەوڵەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی و هەماهەنگیکردنی کارەکان كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، سائیر حوتیت ئەلغانمی کرد.
    لە کۆبوونەوەکەدا ئەو کارانەی کە لەلایەن ئه‌نجوومه‌نی ئەمیندارانەوە ئه‌نجامدراون لەو کاتەوەی سەرۆک و ئەندامەکانی بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆ گرتووە تاوتووێكران.
    بەپێی ڕاگەیەنراوەکە" سەرۆک وه‌زیران جەختی له‌گرنگی ڕۆڵی دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق كرده‌وه‌ لە به‌رجه‌سته‌كردنی میدیایه‌كی نیشتمانی و تیشک خستنە سەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان و کاروچالاکییەکانی حکومەت لە ڕێگەی یەکخستنی هەوڵەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق و هەموو پێکهاتەکانیه‌وه‌ و هەماهەنگیكردنی کارەکان له‌گه‌ڵی بەپێی ستانداردە پیشەییەکان."
    سەرۆک وه‌زیران داوای كرد هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی ئه‌نجوومه‌نی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی لابدرێن، بەمەبەستی مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی کارەکانی و گەیاندنی وێنەیەکی ڕاستەقینە و پیشەیی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ ئەرێنییانەی كه‌وڵات به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێت.