نهجهفی پیرۆز-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆز محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەیشتە پارێزگای نەجەفی پیرۆز بۆ ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتی باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی کۆببێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لە کەشێکی زۆر هەستیاری ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، کە تایبەتمەندە بە پەرەسەندنی هەڕەشە و گرژییە ئەمنییەکان و لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گرژییە سیاسییە ناوخۆییانەی کە لە عێراق ڕوودەدەن، سەرۆکی نێردەی نێودەوڵەتی لە عێراق، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، باڵیۆز محەمەد ئەلحەسان و شاندی یاوەری، ئهمڕۆ دوو شهممه گهیشته پاڕێزگای نهجهفی پیرۆز بۆ ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی كۆببێتهوه.
ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە كهئەلحەسان چەندین فایل و بابەتی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبوو بۆ ئەوەی لەگەڵ ئایەتوڵڵای مهزن عهلی سیستانی گفتوگۆی لەسەر بکات، بە ئامانجی زانینی هەڵوێستەکانی لەسەریان. هەروەها ئاگاداركردنی دەسەڵاتی باڵای ئایینی لە گرنگترین ئەو پرسانە کە نوێنەرایەتی نێودەوڵەتی داكۆكی لهسهر دهكات وهەوڵەکانی بۆ دهدات.