ڕه‌وشی کەش و هەوا: بارانی به‌بروسكه‌ و دروستبوونی ته‌م له‌وڵات ده‌بێت

ناوخۆ
  • 4-11-2024, 10:28
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەسته‌ی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕه‌وشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و زیاتر بوونی تەم و مژی دەکرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەسته‌دا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" کەش و هەوا بۆ سبەی سێشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باکور و باشوور، نیمچە هەور بۆ هەوری ته‌واو ده‌بێت، لەگەڵ ئه‌گه‌ر بارینی بارانێكی نه‌رم به‌بروسكه‌ و لەسه‌رانسه‌ری وڵات ته‌م ومژ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە بەغدا ٢٣، دیالە ٢٢، ئەنبار، سەلاحەدین و سلێمانی ١٩، نەینەوا و دهۆک ٢٠، کەربەلای پیرۆز ونەجەف شكۆمه‌ند و بابل ٢٥، زیقار و موسەننا ٢٧، بەسرە ٢٩ پله‌ ده‌بێت.
    بۆ رۆژی چوارشەممە کەشوهەوایەکی ئاسایی دەبێت و هەندێکجاریش  لە سەرتاسەری وڵاتدا نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور هاوشێوە ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشوور کەمێک بەرزدەبنەوە بە بەراورد له‌گه‌ڵ ڕۆژی پێشوو.
    بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵات.
    ڕوونیشیکردەوە كه‌ ڕه‌وشی پێشبینیکراوی کەشوهەوای وڵات بۆ هەینی داهاتوو ئەوەیە کە کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری هەورە بروسکە ناوبەناو لە هەندێک ناوچەی ناوەراست و باشوور بەتایبەتی بەشەکانی ڕۆژئاوایان و پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت”.