به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق جەختیان لە گرنگی یەکخستنی کار لە نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەکان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" دوێنێ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی له‌عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار كرد و لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگی یەکخستنی کار لە نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەکان کرد. به‌تایبه‌تی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پشتگیریكردنی حكومه‌ت له‌پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی، و جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی گەشەپێدانی لە بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بێ‌کاری، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و ئه‌نجامدانی چاکسازیی هەمەلایەنەی ئابووری، بە شێوەیەک کە سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری عێراقدا به‌هێز بكات.
هه‌روه‌ها وتی" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و هەڵوێست نه‌گۆڕی عێراق کرا، هه‌روه‌ها ئه‌و پەرەسەندنە مەترسیدارانەی کە ناوچەکە بە هۆی بەردەوامیی دەستدرێژیی زایۆنیستی ڕووبه‌رووی بویته‌وه لە ئەنجامدانی تاوانەکان وبە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی بێ‌تاوان لە غەززە و لوبنان.