وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان : لافاوەکانی باکووری ڕۆژهەڵات ئاوی ڕووباری زابی سەرەوە دوو هێندە زیاد دەکات

ناوخۆ
  • 3-11-2024, 22:26
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عۆن زیاب" وەزیری سەرچاوەکانی ئاو،ڕایگەیاند: لافاو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵات ئاوی ڕووباری زابی دوو هێندە زیاد کردوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدەکات کە بڕی ئاوی باران لە ڕووبارەکاندا وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت، هەروەک ئەو بارانە پەڵەی بۆ  بەرهەمی گەنم داوە.
    "عۆن زیاب"  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ڕەنگە بارانبارین لە ناوەند و باکور و باکووری ڕۆژهەڵات ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو، ئەمەش گرینگی زۆری دەبێت،چونکە داهاتی رووباری زابی سەرەوە دوو هێندە دەکات.
    ووتیشی : ئەو باران و لافاوانەی دوێنێ و ئەمڕۆ ڕوویانداوە، و زۆربوونیان لە بەغدا و ناوچەکانی دەوروبەری، کاریگەری ئەرێنییان هەیە، چونکە لە سەرەتای وەرزی کشتوکاڵدا هاتووە.
    ئاماژەی بەوەشدا : هەموو ئەو بڕە ئاوەی لێیەوە هاتووە ، ئاوی بارانەکەیە بەرەو ڕووبارەکان دەڕوات چونکە تۆڕی ئاوەڕۆی ئاوی باران دەگەڕێتەوە بۆ ڕووبارەکان.