بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،گەیشتە کوێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: کە ئەمرۆ یەک شەممە "قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی کۆنفرانسی ڕۆژی بەرزکردنەوەی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و دروستکردنی میکانیزمی هاوبەش بۆ پاراستنی سنوورەکان، گەیشتە دەوڵەتی کوەیت.