دەستەی کەشناسی پێشبینی گۆرانکاری خێرا لە کەش و هەوا دەکات

ناوخۆ
  • 3-11-2024, 22:22
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی گشتی کەشناسی رایگەیاند : کە  پێشبینی دەکات سبەی ئاسمان ساماڵ  بۆ نیمچە هەور بێت  لە ناوچەی ناوەڕاست، لەگەڵ دروستبوونی تەم لە بەیانیاندا لە هەریەك لە ئەنبار و ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت.
    دەستەکە لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە کەشوهەوا و ڕەوشی بارانبارین بۆ ئەمشەو و سبەی دووشەممە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە : کە دۆخی ناسەقامگیری کەش و هەوا لە سەرتاسەری وڵات بەردەوامە،و کەش وهەوا لە بەغدای پایتەخت، ناسەقامگیری بەردەوامی هەیە ، و لە شارەکانی ناوەڕاست لەهەریەک لە دیالە و سەڵاحەدین و واست هەورە بروسکەیە،و لە باشووری وڵاتیش  ئەمشەو پێشبینی دەکرێت کە لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی باران لە شوێنە جیاجیاکان.
    سەبارەت بە ناوچەکانی ڕۆژئاوا دەستەکە ڕوونیکردۆتەوە : کە ئیمشەو ئاسمان لەنێوان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانێکی پەرشوبڵاو ،هەروەك پێشبینی  دەکرێت ئەمشەو لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کەشوهەوا بگۆڕێت، لەگەڵ ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاواو دابەزینی پلەکانی گەرما، بە تایبەت لە کاتژمێرەکانی بەیانیاندا.
    سەبارەت بە سبەینێ دووشەممە ، دەستەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا پێشبینی دەکات ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست ساماڵ بۆ نیمچە هەور بێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە بەیانیاندا لە هەریەک لە ئەنبار و ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت، کە ڕەنگە مەودای بینین (1-2) کم بێت.
    سەبارەت بە ناوچەکانی باکووری وڵاتیش، باران بارین لە پاشنیوەڕۆدا بەردەوام دەبێت.