بەبۆنەی تەواو بوونی ئەرکەکانی لەهەرێم مەسرور بارزانی ستایشی رۆڵی گرینگی کونسولی ئیمارات دەکات لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئیمارات

سیاسی
  • 3-11-2024, 20:00
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "مەسرور بارزانی"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ، پێشوازی لە "ئەحمەد زاهری"کونسولی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "مەسرور بارزانی" وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، سوپاسی کونسولیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا،ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە هەبووە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : کونسوڵی گشتیی ئیمارات،پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ستراتیجی ناوبرد و جەختیشی لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە