بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی پێگەی عێراق کردەوە بۆ ئەوەی لە پێشەنگی وڵاتانی ناوچەکەدا بێت لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،سەرپەرشتی دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای زیرەکی دەستکردی کرد.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا "سودانی" گوێی لە پلانەکانی حکومەت گرت کە پەیوەندییان بە پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد هەیە بۆ فەرمانبەران لە کەرتەکانی پەروەردە و کشتوکاڵ،و سەرچاوەکانی ئاو،لەگەڵ پێداچوونەوە بە یاساکان، بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسایەک بۆ ڕێکخستنی داواکارییەکانی زیرەکی دەستکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوکە : لە درێژەی قسەکانیدا "سودانی " باسی لە وردەکارییەکان و پێشنیارەکانی پەیوەست بە هێنانەکایەی پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد کرد بۆ ناو پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی خوێندنی داهاتوودا،هەروەك جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی ئەوەی کە لە هەموو قوتابخانەکان پێویستە هێڵی ئینتەرنێتی هەبێت بۆ دامەزراندنی تاقیگەی تایبەتمەند بە زیرەکی دەستکرد، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی بەهێزکردنی پێگەی عێراق کرایەوە بۆ ئەوەی لە پێشەنگی وڵاتان بێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە"سودانی" ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێشخەریەک بە ئامانجی ناردنی بەهرەمەندەکان بۆ دەرەوەی وڵات لە کەرتی حکومی و تایبەت،بۆ بە ڕاهێنانی 100 سەرکردەی دیجیتاڵی وەک قۆناغی یەکەم،و ئاگادارکردنەوەیان لە دوایین ئەزموونەکانی ئەم بوارە،بە سەرپەرشتی شارەزایانی نێودەوڵەتی و بەمەبەستی باشترکردنی ئەو خزمەتگوزایانەی کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت.