بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ڕایگەیاند: کە گەیشتن بە شایستەی دەستووری سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەهێز دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، چاوی کەوت بە "مەحمود مەشهەدانی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی "مەشهەدانی"کرد بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : تەواوکردنی ئەم شایستە دەستوورییە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەهێز دەکات،و زیاتر دیموکراسی دەچەسپێنێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەمیاندەی دیدارەکەدا،جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان دەکاتەوە،هەروەها تێکەڵبوون لە کارەکانیاندا بەمەبەستی تەواوکردنی پێداویستییەکانی بەرنامەی حکومەت، و بەشێوەیەک کە هاوکار بێت بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان لە بوارە جیاجیاکاندا.