حزبوڵڵا بنکەیەکی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکوری حەیفا بە مووشەک کردە ئامانج

جیهانی
  • 3-11-2024, 19:46
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمرۆ یەکشەممە "حیزبوڵڵای لوبنانی، ڕایگەیاند: کە بنکەی پیشەسازییە سەربازی ڕژێمی زایۆنی  لە باکووری شاری حەیفا بە مووشەک کردووەتە ئامانج.
    حزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ئازا و شەرەفمەندانەیان،هەروەها بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی،موجاهیدەکانی موقاوەمەی ئیسلامی،بنکەی پیشەسازی سەربازییان  لە باکووری شاری حەیفا بە مووشەکه کردە ئامانج.