بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" مەحمود مەشهەدانی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ "یاسر مالیکی"سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمان،و ژمارەیەک لە ئەندامانی کوتلەکە،پشتیوانی لە دەرکردنی ئەو یاسایانەکرد کە ڕەهەندەی سیاسی و ئابووریان هەیە و سەقامگیری و خزمەت بە بەرژەوەندی گەل دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: لە چوارچێوەی پەیوەندی و ڕاوێژکاری بەردەوام لەسەر پرسە گرنگە نیشتمانی و یاساییەکان"یاسر مالیکی" سەرۆکی کوتلەی دەوڵەت یاسا لە پەرلەمان،بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوێنەرانی کوتلەی دەوڵەتی یاسا چاویان کەوت بە "مەحمود مەشهەدانی"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا باس لە چەندین بابەتی گرنگ کرا لەسەر ئاستی نیشتمانی ،هەروەك لە گفتوگۆیەکدا تیشک خرایە سەر پێویستی پاڵپشتیکردنی یاسایەک بۆ سەقامگیری سیاسی و ئابووری تا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری لە نێوان کوتلە سیاسییە جیاوازەکاندا بۆ بەدەستهێنانی کۆدەنگی لەسەر پرسە گرنگەکانی یاسادانان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.