بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند:"شێخ هومام حەمودی "پێشوازی لە "محەمەد عەلی لامی "سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کرد و پیرۆزبایی لێکردن بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانە بۆ پێگە گرنگ و هەستیارەی کەبەدەستی هێناوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە"شێخ حەمودی" جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەستپاکی دڵنیاترین زامنی سەقامگیری هەر سیستەمێکی سیاسییە، هەروەها سەرچاوەی هێزە بۆ حکومەت لە پاراستنی دامەزراوەکانی لە دەستکاریکردن و گەندەڵی، و پاراستنی مافی خەڵک.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : هاوکاری لەگەڵ دەستەکە بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە،و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان بەشێک بن لە ئەرکەکەی و پشتیوانی سەربەخۆیی وڵاتبن لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیدا.