ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە عێراق ڕاگەیەندرا

ناوخۆ
  • 3-11-2024, 16:47
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە،ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە عێراق دروستکردنی لیژنەیەکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە ناوخۆی وڵات ڕاگەیاند.
    "موحسین حەمیداوی " سەرۆکی ژووری بازرگانی،لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بازرگانی و ناوبژیوانیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە عێراق، دوای ماوەیەکی زۆر لەهەوڵ و کۆشش  بە هاوکاری لەگەڵ یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق، ئەنجومەنی شوڕای دەوڵەت و وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی  مۆڵەتی ICC لە عێراق بەدەستهێنا، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە لەم بوارەدا.
    ئاماژەی بەوەشدا : هەنگاو هەرە دیارەکان کە ناومانە، دروستکردنی لیژنەیەکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتییە لە ناوخۆی عێراقدا ، کە عێراق بەهۆی ناوبژیوانی دەرەکییەوە زیانی دارایی بەرچاوی بەرکەوتووە.
    ووتیشی : ئێستا ناوبژیوانی لە ناوخۆی عێراقدا بەردەستە، بە پاڵپشتی حکومەت، بەتایبەت "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پاڵپشتێکی گەورەی ئابووری عێراق دەکات.
    حەمیداوی جەختی لەوەشکردەوە کە ئەم هەنگاوە هانی وەبەرهێنەرانی بیانی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەدات بۆ ئەوەی بچنە ناو بازاڕی عێراق و کاری تێدا بکەن.