بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، لە نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی "ئەحمەد عەبدولهادی چەلەبی" سەرۆکی پارتی کۆنگرەی نیشتمانی عێراقی پەیامی بڵاوکردەوە.
سەرۆك وەزیران،لە پۆستێکدا لەسەر سەکۆی (X)کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو "ئەحمەد چەلەبی " سەرۆکی پارتی کۆنگرەی نیشتمانی عێراق و کەسایەتی نیشتمانی دەکەینەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا سودانی دەڵێت : لە یادی کۆچی دوایی چەلەبیدا یادەوەرییە باشەکانی لە خەباتی دژ بە دیکتاتۆری و ستەمکاریدا، و بەشداری کارایی لە بنیاتنانی دەستوور و ئەو دیموکراسیە نوێیەی کە لە عێراقی نوێدا لە یاد ناکەین، هەروەها ڕۆڵی ئەو، لەگەڵ باقی هێزە سیاسی و نیشتمانییەکان، لە زاڵبوون بەسەر ناخۆشییەکان و ئەو قۆناغە جیاوازانەی کە وڵاتەکەمان پێیدا تێپەڕیوە،جا چ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا بێت یان لە دامەزراندنی دەوڵەتی دەستوور و یاسا، و گەیشتن بە یەکسانی و چەسپاندنی برایەتی.