بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە،وەزارەتی داد ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئازادکراون ئاشکرادەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەداوە ، کە فەرمانگەی چاکسازیی عێراق ژمارەی ئەو کەسانەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئازادکراون ڕاگەیاندووە: کە کۆی ئەو کەسانەی لە سەرجەم توێژەکانی چاکسازیی عێراقی لە بەغدا و پارێزگاکان لە 1ی تشرینی یەکەم تا 31ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئازاد کراون گەیشتووەتە (733) زیندانی بەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان، بەهۆی هەڵسوکەوتی باش و دەرچوون لە خولی جۆراوجۆری چاکسازی بەپێی ڕاسپاردەی بەشی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و ڕەزامەندی دەسەڵاتی دادوەری ئەو ژمارەیە ئازادکراون.