بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"بانکی ڕەشید" دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی تشرینی دووەم ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: بانکەکە دەستدەکات بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بانکەکە داوا لە خانەنشینان دەکات کە سەردانی لقەکانی بانک و نوسینگەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ ڕاکێشان و وەرگرتنی موچەکانیان .