وەزارەتی خوێندنی باڵا : 96%ی دەرچووانی ئامادییەکان کە داواکاری وەرگرتنیان پێشکەشکردوە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن

ناوخۆ
  • 3-11-2024, 14:30
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی خوێندنی باڵای  هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی بەشەکانی زانستی و ئەدەبی و ئامادەییە پیشەییەکان و بازرگانی ڕاگەیاند،ئاماژە بەوەشدەکات کە 96%ی ئەوانەی داواکاریان پێشکەشکردوە وەرگیراون لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
    لەوبارەیەوە "ئارام محمد قادر " وەزیری خوێندنی باڵا،لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: 96%ی دەرچووانی پۆلی شەش ، کە داواکارتان پێشکەشکردوە لە بەشەکانی (زانستی و وێژەیی و پیشەسازی و بازرگانی) لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران لە ڕێگای ناوەندی وەرگرتنی (زانکۆ ئۆنلاین)نەوە.