بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەحمود مەشهەدانی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لەگەڵ "نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، سەبارەت بە میکانیزمی کارکردنی دەسەڵاتی یاسادانان و هاوکاری نێوان هێزە سیاسییەکان گفتوگۆیانکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "نووری مالیکی " سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،لە نووسینگەکەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە "مەحمود مەشهەدانی" سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : " مالیکی" پیرۆزبایی لە "مەشهەدانی " کردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوە لە بەجێگەیاندنی ئەرک و کارەکانیدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەردوولا جەختیان لە گرنگی کاراکردنی میکانیزمەکانی کارکردنی دەسەڵاتی یاسادانان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە، هەروەها کارکردن بۆ خستنەڕووی ئەو یاسایانەی کە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتدایە.
لە بەرامبەردا" مەشهەدانی" دووپاتی کردەوە، کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵدەدات بەرەو پێشەوە بچێت لە تەواوکردنی ئەرکەکانی و هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و پاڵپشتی " نوری مالیکی" دەربڕی و ستایشی هەڵوێستەکانی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی سیاسی و ئەزموونی دیموکراسی لە وڵاتدا.