بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،بانگهێشتنامەیەکی لە شای سعودیاوە پێگەیەشت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لەبارەی پرسی غەززە و لوبنان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە "سەلمان بن عەبدولعەزیز سعود"پاشای سعودیا لە ڕێگای "عەبدولعەزیز شەمەری" باڵیۆزی شانشینی سعودیە لە بەغدا پێگەیشتووە،بۆ بەشداریکردن لەلوتکەی عەرەبی- ئیسلامی لە ڕیاز سەبارەت بە پێشهات و دۆخی غەززە ولوبنان و دەستدرێژیە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی و دۆخی ناوچەکە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: لە میانەی دیدارێکدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە بوارە سیاسی و ئابوری و بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێکران، هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی هەڵوێستەکان کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان،بەشێوەیەک کە سوودی بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا هەبێت.