بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ، لە زیقار ڕاگەیاند : کە یاسا هەموو کەسێک دەگرێتەوە و ڕێگە بەکاری نایاسایی نادەین.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ لەگەڵ شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی عەشیرەتەکانی پارێزگای زیقار کۆبووەوە و لە سەرەتای کۆبوویەوە، و ناوبراوبسڵاوی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی گەیاندە ئامادەبووان و جەختیشی کردەوە کە لەلای ئەوان هیچ شتێک شاراوە نییە،و گەشەی وڵاتیش بەندە بە بەهێزی ئاسایش و جێبەجێکردنی بەسەر هەموو کەسێکدا، و ڕێزگرتن لە یاسا یەکێکە لەو بنەما سەرەکیانەی کە دەبێت هەموومان کاری پێبکەین بۆ ئەوەی هەموو بوارەکانی ژیان بەرەوپێش ببەین لێرەوە شانازییەکی گەورەمان لەم پارێزگایە هەیە ، بەهۆی قووڵایی مێژوویی و قوربانیدانی شەرەفمەندانەی بۆ دادپەروەری.
ڕاشیگەیاند: کە وەزارەتی ناوخۆ پێی وایە دەبێت یاسا بەسەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ بکرێت و ڕێگە بە پێچەوانەوانەکەی نەدرێت، نە هیچ شەڕێکی چەکداری و نە پێکدادانی عەشیرەتییەکان و نەگرتنی شەقامەکان،و هێرش بۆ سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت ،کە ئەمانە سەقامگیری ناهێنێتە ئاراوە، رێگر دەبن لەبونیادنانەوە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ پارێزگاکە،هەروەها دەبنە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم پێشکەوتن.