بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەسەڵاتی خانەنشینی تەواوبوونی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ ئەم مانگە ڕاگەیاند.
"حوسام عەبدولسەتار" جێگری سەرۆکی دەستە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری دارایی و بەدواداچوونی "ماهر حسێن ڕەشید " سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی،دەستەی خانەنشینی ڕێکارەکانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2024 تەواو کردووە.
ڕوونیشیکردەوە : کە ڕۆژی یەکەم و دووەمی مانگی تشرینی دووەم کەوتە کۆتایی هەفتە و لەئێستادا رێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی تەواوکراون.