دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ڕێنمایی دەدات بە پێکهاتەکانی کە هەنگاوی خێرا بگرنەبەر بۆ دابینکردنی فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاو و بارانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە

ناوخۆ
  • 3-11-2024, 11:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ڕێنماییدا بە پێکهاتەکانی خۆی کە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ پێدانی فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاو و بارانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
    دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕێنماییداوە بە سەرجەم پێکهاتەکانی دەزگاکە،کە دەستبەجێ هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی بەهاناو هاوکاری ئەو کەسانەوە بچن کە بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە لە سەرجەم پارێزگاکان زیانیان بەرکەوتووە،و هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا خزمەتگوزارییەکان و حەشد و دەزگاکانی تری ئەندازیاری و خزمەتگوزاریی پێویست بکەن بۆ ئەوەی بە خێرایی پشتیوانی تەواو پێشکەش بە خەڵک بکەن.