بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەردەوامی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: بۆ سبەینێ دووشەممە، ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونی ڕەشەباو ئەگەری بارانبارین، هەروەها لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی سووک،و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووریش کەمێک دادەبەزێت و پلەکانی گەرما لە بەغدا 26 و لە دیالە 25 و سەلاحەدین و سلێمانی 23، کەرکوک و هەولێر و دەهۆك 24،و لە کەربەلا و نەجەفی پیرۆز 27،و لە میسان و زیقار و موسەننا و دیوانیە 29 و لە بەسرە 31 دەبێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا،هەروەها پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو کەمێک دادەبەزن لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی چوارشەممە و پێنج شەممەی داهاتوو ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.