بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،گەیشتە پارێزگاری زیقار.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ بە یاوەری ژمارەیەک سەرکردە و ئەفسەر گەیشتە پارێزگای زیقار و چاوی بە پارێزگار و فەرماندەی پۆلیسی شارەکە دەکەوێت.
وەڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: لەو سەردانەیدا وەزیری ناوخۆ ژمارەیەک دیدار و چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی لە پارێزگاکە ئەنجام دەدات.