بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی ڕێنمایی دەستبەجێی دەستپێكردنی فریاگوزاری بۆ ئەو كەسانە كرد كە بەهۆی لافاو و باران بارین لە پارێزگاكانی باكور و ڕۆژئاوای عێراق زیانیان بەركەوتووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی ناوەندی نیشتمانی بۆ قەیران و كارەساتەكان كرد بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ دەستبەجێ دەست بە فریاگوزاری بۆ ئەو كەسانە بكەن كە بەهۆی لافاو و بارانبارین لە پارێزگاكانی باكوور ورۆژئاوایی عێراق زیانیان بەركەوتووە ،بەهەماهەنگی بە كۆكردنەوەی هەوڵەكانی پێكهاتە سەربازی و مەدەنییەكان و توانای ئەندازیاری، و پێشكەشكردنی هەموو هاوكاری و پاڵپشتی پێویست بۆ خەڵك بە خێرایی .