پارێزگای هەولێر: سبەی دەوامی فەرمییە لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان

ناوخۆ
  • 2-11-2024, 22:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سبەی یەكشەممە دەوامی فەرمییە لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.
    لە بەیاننامەیەكی پارێزگای كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە  : سبەی دەوامی فەرمییە لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەت.
    ئاماژە بەوەشكراوە : لەماوەی پێشوودا پارێزگا ڕێوشوێنی زۆری گرتەبەر، لەوانەش چاككرنەوەی شەقامی سەرەكی و لاوەكی و كردنەوە و پاككردنەوەی ئاوەڕۆ.
    لە بەیاننامەكەدا دووپاتی كردەوە كە تیمی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەولێر لە ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باران.