هەولێر – INA
ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند،دەسەڵات بەزانكۆكان دراوە بەوەی سەرپشك بن بە پشوو لە زانكۆكەیان.
لە ربەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : بەمەبەستی پاراستنی ژیانی خوێندكار و پرۆفیسۆر و فەرمانبەران لە زانكۆ ئەهلی و حكومییەكان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی كوردستان ئارام محەمەد قادر، بڕیاریدا دەسەڵاتەكانی پشوو لە زانكۆكان بدرێت بە خودی سەرۆكی زانكۆكان، بە پشتبەستن سەبارەت بەو هۆشدارییەی كە لەلایەن دەستەی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی ڕاگەیەندراوە سەبارەت بە شەپۆلی بەهێزی بارانبارین لە داهاتوودا.