ئاوەدانكردنەوە: دیدێكی نوێی حكومەت بۆ دابەشكردنی ئەو زەویانەی كە بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان خزمەت دەكرێن

ناوخۆ
  • 2-11-2024, 21:43
  • +A -A

    بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتی دووپاتیكردەوە كە دیدێكی نوێی حكومەت هەیە بۆ دابەشكردنی ئەو زەویانەی كە خزمەتگوزارییەكانیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت، هاوكات پشتڕاستكردنەوەی تەرخانكردنی 10 هەزار پارچە زەوی لەناو شاری نیشتەجێبوونی جەواهیری بۆ دابەشكردن بەسەر هاوڵاتیاندا دووپاتكردەوە ئەوانەی شایستەن.
    نەبیل ئسەفار وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: دیدگای نوێی حكومەت سەبارەت بە پرسی دابەشكردنی زەوی، تیشك دەخاتە سەر دابەشكردنی ئەو زەویانەی بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان خزمەتیان پێدەكرێت، ئاماژە بەوە دەكات : حكومەت پێشتر دەستیكردووە بە ئامادەكردنی ئەم زەویانە لەگەڵ پڕۆژەی گەشەپێدەری خانووبەرە، كە لە پارێزگای واستەوە دەستیپێكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها پلانمان هەیە لە شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون بۆ دابەشكردنی زەوییە خزمەتگوزارییەكان لە چوارچێوەی هەمان دیدگادا، بەو پێیەی 10 هەزار پارچە زەوی خزمەتگوزاریكراو لەناو شاری جەواهیری تەرخانكراوە بۆ دابەشكردن بەسەر ئەو كەسانەی كە شایستەن.