سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و پەرلەمان تاوتوێی هاریكاری بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی گشتی دەكەن

سیاسی
  • 2-11-2024, 20:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی تاوتوێی هاوكاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانیان كرد بەمەبەستی گەیشتن بە بەرژەوەندی گشتی.
    ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  و تیایداهاتووە : سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی كرد و پیرۆزبایی  دەستبەكاربوونی پۆستە نوێیەكەی لێكرد، و لەگەڵیدا گفتوگۆی هاوكاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانەكانی كرد بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی گشتی بەدەستبهێنێت.