رابیتەی بانكەكان: كەمكردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسان یارمەتیدەر بوو بۆ سەقامگیركردنی نرخی كاڵاكان

ئابوری
  • 2-11-2024, 20:00
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ویسام مەلا
    رابیتەی بانكە ئەهلییەكان ڕۆژی شەممە پشتڕاستی كردەوە كە سەركەوتنی حكومەت لە كەمكردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسان بۆ 3.8% یارمەتیدەر بووە بۆ سەقامگیركردنی نرخی كاڵاكان.
    بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رابیتەی بانكە ئەهلییەكان عەلی تاریق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: رابیتەی بانكە ئەهلیەكان و بانكی ناوەندی عێراق سیمپۆزیۆمێكیان بەناونیشانی (خولی ئامار لە داڕشتنی سیاسەتی دراودا) ئەنجامدا، ئاماژەی بەوەشكرد : بەكارهێنانی داتا و زانیاری ئاماری میتۆدۆلۆژیایەكە كە بانكی ناوەندی عێراق گرتوویەتیە بەر، بەتایبەتی لەم ماوەیەی دواییدا لە بڕیاردان، جا چ لەسەر ئاستی سیاسەتی دراو بێت یان ئەو بڕیارانەی كاریگەرییان لەسەر ئابووری بەگشتی هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانج لە سیمپۆزیۆمەكە ڕوونكردنەوەی داتای ئابووری، دارایی، و بانكییە بۆ ڕای گشتی لەلایەن پسپۆڕانەوە؛ بۆ سەیركردنی ئەو داتایانەی لە سایتی بانكی ناوەندی عێراق بڵاودەكرێنەوە بۆ ڕوونكردنەوەی پێشكەوتن و كەموكورتییەكان سەبارەت بە كەرتی دارایی یان سیاسەتی دراو.
    تاریق جەختیشی لەوە كردەوە : یەكێك لە پێوەرە گرنگەكان پەیوەندی بە كەرتی بانكی و قەبارەی دانەمەزراوەكانەوە هەیە، یان قەبارەی بارستەی دراوی، و دابەشكردنی پارەی دانراو لە نێوان كەرتی حكومی و بانكی و تایبەت، ئەمە جگە لەوەی كاریگەری متمانە و قەرزەكان و بەرهەمی ناوخۆیی گشتی.
     ڕوونیشیكردەوە : لەلایەكی دیكەوە وەك نیشاندەری ئابووری، گرنگترینیان ڕێژەی هەڵاوسان بووە، كە لەم ماوەیەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە و گەیشتووەتە 3.8%، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە بە ڕێژەیەكی نایاب دادەنرێت كە سەقامگیری نرخی كاڵاكان، و بەمجۆرە بەرزبوونەوەی نرخەكان كەمترە بۆ هاووڵاتی.