فڕۆكەوانی مەدەنی: گرێبەستكردن لەگەڵ ڕێكخراوی ئیكاو وا دەكات عێراق لە وردبینی سەلامەتی ئاسمانی دەربچێت

ناوخۆ
  • 2-11-2024, 15:33
  • +A -A

    بەغدا  - INA-  نەسار حاج
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق گرێبەستە نوێیەكانی لەگەڵ ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی ئیكاو ڕاگەیاند: ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق وا لە وردبینی سەلامەتی ئاسمانی دەربكات.
    جیهاد دیوان وتەبێژی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو گرێبەست لەگەڵ ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی ئیكاو و شارەزایانی ئەو ڕێكخراوە و هەروەها شارەزایانی ناوخۆی عێراقی كراوە، بۆ تێپەڕاندنی وردبینیەكە لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی لەسەر بەشی سەلامەتی ئاسمانی یان دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا گرێبەستی نێوان دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی و پسپۆڕانی بواری گواستنەوەی ئاسمانی و خزمەتگوزاری زەمینی و بەرنامەی سەلامەتی زیاد بكرێت، یان لەڕێگەی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی یان لەڕێگەی كۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتییەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم گرێبەستانە وا دەكات دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لە وردبینی سەلامەتی ئاسمانی و وردبینی گشتگیر دەربچێت.