پلاندانان بوونی ناوی قەوارەی زایۆنی لە فۆڕمی سەرژمێری دانیشتواندا ڕەتدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 2-11-2024, 14:54
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی پلاندانان، بوونی هەر جۆرە ئاماژەیەك بە ناوی قەوارەی زایۆنی لە لیستی ئەو وڵاتەی كە لە فۆڕمی سەرژمێری دانیشتواندا هاتووە كە بڕیارە لە 20 و 21ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، ڕەتكردەوە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە : ئەوەی لە بەشێك لە پێگەكانی سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە دوورە لەڕاستی، ئامانجیشی سەرلێشێواندنی پڕۆژەی سەرژمێرییە، دوای ئەوەی حكومەت بە نوێنەرایەتی وەزارەتی پلاندانان و سەرجەم ئۆرگانەكانی پاڵپشتیكار، سەركەوتوو بوو لە تەواوكردنی هەموو پێداویستی و قۆناغەكانی جێبەجێكردنی،ڕوونیكردەوە ئەو وڵاتانەی لە فۆڕمی سەرژمێریدا باسكراون بەپێی بەڵگەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان هاتوون، بەڵام دەستەی سیستەمی ئامار و زانیاری جوگرافی ناوی ئەو قەوارەیەی زایۆنیستی لە لیستی وڵاتانی پەسەندكراودا نەخستووەتەڕوو.
    وەزارەتی پلاندانان لەبەیاننامەیەكدا دووپاتیكردەوە كە بەردەوامە لە ڕێكارەكانی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە وادەی دیاریكراودا، دوای ئەوەی هەموو پێداویستییە مرۆیی و ماددی و هونەری و تەكنیكییەكان دابینكراون، و سەرجەم قۆناغەكان تەواوبوون، داوای لە هاوڵاتیان كرد باوەڕ بەو دەنگۆیانە و پروپاگەندانە نەكەن كە ئامانجیان سەرلێشێواندنی مێشكی خەڵكە، بە ئامانجی پووچەڵكردنەوەی پڕۆژەی سەرژمێری.