ئەعرەجی لەگەڵ فەرماندەی نێردرەی ناتۆ باس لە گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری لە نێوان هەردوولا دەكات

ئەمنی
  • 2-11-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەعرەجی، لەگەڵ فەرماندەی نێردرەی ناتۆ لە عێراق فەریق لۆكاس سخرورس، باسی گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری لە نێوان هەردوولا كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێشوازی لە فەرماندەی نێردرەی ناتۆ لە عێراق لیوا لوكاس سخرورس كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پتەوكردنی چوارچێوەی هاریكاری نێوان عێراق و نێردرەی ناتۆ و گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری لە نێوان هەردوولادا كراوە، بەتایبەتی سوودوەرگرتن لە مەشقپێكردنی هێزە ئەمنییەكان وەك ئەركێكی ڕاوێژكاری و مەشق و ڕاهێنان، نەك ئەركێكی شەڕكەر.
    ئەعرەجی دووپاتی كردەوە بەگوێرەی بەیاننامەكە: كە عێراق حەزی لە كاركردنە لەگەڵ نێردرەی ناتۆ، جەختیشی لە گرنگی پاڵپشتیكردنی نێردرەكە بۆ هێزە عێراقییەكان كردەوە.
    لای خۆیەوە فەرماندەی نێردەی ناتۆ لە عێراق جەختی لەوە كردەوە كە پێویستی بەردەوام هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و سوود لە نێوان عێراق و نێردەكە، بەهۆی ئەزموونی درێژخایەن و كەڵەكەبووی عێراقەوە.