بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لەسەر پێویستی بەهێزكردنی میكانیزمەكانی پەیوەندی لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە بارەگای ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغدا چاوی كەوت بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، و سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە مەشهەدانی كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەنجامدانی كارەكانی.
سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە، بەپێی بەیاننامەكە : پێویستی بەهێزكردنی میكانیزمەكانی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و كاركردن بۆ خستنەڕووی یاسا و یاسادانانێك كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە، بەتایبەتی لە لایەنە ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەكان.
ئاماژە بەوە كراوە كە: مەشهەدانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی سەرۆك كۆمار دەربڕی، جەختی لەوە كردەوە : سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵدەدات بەرەو پێشەوە بچێت لە تەواوكردنی ئەركەكانی بە شێوەیەك كە دەستكەوت و بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق و گەلەكەی بەدەستبهێنێت.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات