داد بەردەوامی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و باشتركردنی دۆسیەی زیندان پشتڕاست دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 2-11-2024, 12:48
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی داد بەردەوامی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و باشتركردنی دۆسیەی مرۆیی لە زیندانەكانی عێراق پشتڕاستكردەوە.
    لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی داد كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : خالید شوانی وەزیری داد لە نووسینگەی فەرمی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق گلین مایڵز و شاندی یاوەری كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هاوكارییە هاوبەشەكان لە بوارەكانی دادوەری و یاساییدا.
    شوانی جەختی لەوەشكردەوە : وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەرنامەی حكومەت، باشتركردنی دۆسیەی مرۆیی لە زیندانەكانی عێراق، جێبەجێكردنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە زیندانییەكان، و زامنكردنی مافە ڕەواكانیان لەكاتی كاری  چاكسازیدا.
    لای خۆیەوە مایڵز ستایشی ئەو چاكسازیانەی كرد كە وەزارەتی داد ئەنجامی داوە، ئاواتی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری دوولایەنە لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەكاندا بۆ هەماهەنگی بەتایبەتی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی یاسایی و دادوەری.