سەرۆك كۆمار بە بۆنەی جەژنی سەرفرازی پیرۆزبایی لە سائیبەی مەندائی دەكات

سیاسی
  • 2-11-2024, 12:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆك  كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، بە بۆنەی جەژنی سەرفرازی پیرۆزبایی لە سائیبەی مەندائی كرد.
    سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا لە پلاتفۆرمی X، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی: پیرۆزبایی لە گەلەكەمان سائیبەی مەندائی دەكەین، بە بۆنەی جەژنی سەرفرازی، بە هیوای خۆشحاڵییان جەژنیان پیرۆز بێت و پێزانینی بەشدارییەكانی ئەم پێكهاتە نیشتمانییە ڕەسەنە، لەگەڵ باقی پێكهاتەكانیدا، لە بنیاتنانی عێراق و گەیشتن بە پێشكەوتنەكانی و سەرفرازییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو ساڵێك بەخۆشی و پیرۆزبێت بۆ گەلی سائیبەی مەندائی بە خێر و ئارامی و سەقامگیری و هەموو ساڵێك عێراقەكەمان چێژ لە ئاسایش و سەلامەتی وەردەگرێت.