كەش و هەوا: باران و هەورەبروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 2-11-2024, 10:17
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاریی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرێت هەورە بروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما.
    دەستەكە لەبەیاننامەیەكەدا كە بەئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : كەش وهەوای سبەی یەك شەممە،نیمچە هەور لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم تا مامناوەند لەناوچەككانی باكوور دەبێت ولەگەڵ روودانی هەورە بروسكە،هاوكات پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدا 25 پلە دەبێت، پارێزگاری میسان و موسەناش 31 پلە تۆماردەكەن، سلێمانیش 17 پلە تۆماردەكەن.
    ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باكور هەور دەبێت لەگەڵ هەورەبروسكە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا لە سەرتاسەری وڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەكانی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری هەموو ناوچەكانی وڵات.
    پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو،كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.